سەرەکی
هەواڵ
کوردستانی
عیراقی
جیهانی
وەرزش
راپۆرت
چاوپێکەوتن
بەرنامەکانی تیڤی
گفتوگۆی سپی
فۆکەس
کوولتور
ئەستێرەکان
کەشوهەوا
وتار
سایتەکان
هەمەرەنگ
دۆکۆمێنت
تەندروستی
LIFESTYLE
کولتوور
گەلەری
کلیپ
ڤیدیۆ
گۆڤار
ژمارەی تاوان لە ساڵی ٢٠٢٠ لە هەرێمی کوردستان بە بەراورد بە ساڵی رابردوو کەم بۆتەوە
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پۆلیسی هەرێمی کوردستان ئاماری کار و چالاکییەکانی بەڕیوەبەرایەتییەکانی پۆلیسی لە ساڵی ٢٠٢٠دا بڵاوکردەوەو رایگەیاند " بە بەراورد بە ساڵی رابردوو ٢٠١٩ ژمارەی تاوان لە ساڵی ٢٠٢٠ دا کەمبۆتەوە".
کارزان ئەمیر بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پۆلیسی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا ئامارەکانی خستەڕوو و رایگەیاند "لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان لە ساڵی ٢٠٢٠دا، ٢٥٧ تاوانی کوشتن و خۆکوشتن تۆمارکراوە، ٦٥ لە هەولێر، ٥٠ لە سلێمانی، ٦١ لە دهۆک، چوار لە هەڵەبجە، ٣٢ لە سۆران، ١٩ لە گەرمیان و ٢٦ کەیسیش لە راپەڕین تۆمارکراوە، بەکۆی گشتی تاوانەکانی کوشتن و خۆکوشتن لەگەڵ ساڵی پار، کەمتر بووە و ساڵی پار ٢٦٠ تاوان تۆمار کرابوو".
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پۆلیسی هەرێمی کوردستان لە درێژەی ئاشکرای کردنی ئامارەکاندا وتیشی " لە ساڵی ٢٠٢٠دا لە هەموو هەرێمی کوردستان، سێ هەزار و ٢٩٨ تاوانی دزیکردن ئەنجامدراوە کە بەراورد بە ساڵی رابردوو کەمی کردووە، ئەوکات چوار هەزار و ٣٢٢ تاوان ئەنجامدرابوو و لە تاوانەکانی ئەمساڵ، ٥٥٩ لە هەولێر بووە، هەزار و ٥٢٠ سلێمانی، ٥٩٤ دهۆک، ٦٧ هەڵەبجە، ٩٨ سۆران، ١٤٤ گەرمیان و ٣١٦ راپەڕین".
دەربارەی ئاماری تاوانەکانی دیکەش لە هەرێمی کوردستاندا، کارزان ئەمیر وتیشی "خراپ بەکارهێنانی هێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی لە هەرێمی کوردستان هەزار و ٦٤٦ تاوان ئەنجامدراوە بەراورد بە ساڵی رابردوو کە هەزار و ٨٩٨ تاوان بووە، تاوانی ساختەکردن لە هەرێمی کوردستان ٣٩٣ تاوان هەبووە بەراورد بە ساڵی رابردوو کە ٨٠٤ تاوان تۆمارکرابوو، هەڕەشەکردن لە هەرێمی کوردستان سێ هەزار و ١٥٨ هەڕەشە کراوە بەراورد بە ساڵی رابردوو چوار هەزار ١٥٢ هەڕەشە تۆمارکرابوو، تاوانی فێڵکردن لەمساڵدا، سێ هەزار و ٢٧ تاوان تۆمارکراوە کە ساڵی رابردوو چوار هەزار و ٣٣١ تاوان بوو لە دەستبەسەردا گرتنی چەکی بێ مۆڵەتدا، ئەمساڵ ٦٦١ چەکی بێ مۆڵەت دەستی بەسەردا گیراوە کە کەمتربووە لە ساڵی رابردوو کە ٩٧٦ چەکی بێ مۆڵەت دەستی بەسەردا گیرابوو، مردنی قەزاو قەدەر لە هەرێمی کوردستان ئەمساڵ، ٤٢٠ کەیس هەبووە و ساڵی رابردوو، ٤٤٣ کەیس هەبووە، ئاماری هاوسەرگیری لە دەرەوەی دادگا ئەمساڵ، ٥١٠ سکاڵا تۆمارکراوە و هەموویان دەستگیرکراوە و بەراورد بە ساڵی رابردوو کە ٧٠٤ کەیس هەبوو ئەمیش کەمیکردووە".
هەروەها ناوبراو پلانی خۆیانی ئاشکرا کرد بۆ ساڵی ٢٠٢١ تا ڕێژەی تاوانە جیاجیاکان کەمتر بکەنەوە.
PM:03:00:24/12/2020
رۆژهەڵاتی کوردستان.. ژنێک لەلایەن هاوسەرەکەیەوە ئاگری تێبەردرا
بۆیەکەمجار ژنێک توانی لە تەمەنی ٦٠ ساڵیدا نازناوی شاجوانی ئەرجەنتین بەدەستبهێنێت
مێسی باشترین گۆڵپارێزی جیهان دیاری دەکات
ئەستێرەکان
هۆمایۆن شهجهریان و سامی یوسف بەرهەمێکی هاوبەش بڵاودهكهنهوه
خانمە هونەرمەندێک بۆ جاری سێیەم هاوسەرگیری کردەوە.. بزانە هاوسەرە کۆنەکەی چی دەڵێت؟
ڤیدیۆ.. کیژان ئیبراهیم (مەستی خەیاڵ) بڵاودەکاتەوە
وێنە.. شاجوانی پێشووی عێراق نوێترین وێنەکانی بڵاوکردەوە
هونەرمەندێکی دیاری کورد تووشی نەخۆشی شێرپەنجە دەبێت
Spee Media