سەرۆکی دامەزراوەی میدیایی نالیا دەستگیرکرا

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی ئاوات عه‌لی، سەرۆکی دامەزراوەی میدیایی نالیا دەستگیرکرا، تائێستاش هێزە ئەمنییەکان بەفەرمی هۆکاری دەستگیرکردنەکەیان ڕانەگەیاندووە.

 

کەمێک پێش ئێستا کەناڵی ئێن ئاڕتی ڕایگەیاند" لە کاتێکدا لە وڵاتی سویدەوە، ئاوات عەلی سەرۆکی دامەزراوەی میدیایی نالیا گەڕاوەتەوە بۆ هەرێمی کوردستان لە فڕۆکەخانەی هەولێر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکرا". 

ڕاشیگەیاندووە" تائێستاش لەسەر دەستگیرکردنەکەی، دەزگا ئەمنییەکانی هەرێم و فڕۆکەخانەی شارەکەش، هیچ ڕاگەیەندراوێکیان نییە و هۆکارەکەیان ئاشکرا نەکردووە". 

لە رۆژی حەوتی ئەم مانگەشەوە، هێزە ئەمنییەکان بۆ ماوەی دوو هەفتە کەناڵی ئێن ئاڕ تییان داخست و بەشێک لە کەلوپەلەکانی کەناڵەکە شکێندران، لەکاتێکدا خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی هاوڵاتیان گرژیی لێکەوتەوە و رێگە نەدرا کەناڵەکە روماڵی رووداوەکان بکات.




AM:11:26:25/12/2020