به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك ئه‌سیل نوجێفی پارێزگاری نه‌ینه‌وا فه‌رمانی كردووه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رووبه‌ڕووی چەكدارەكانی داعش نه‌بنه‌وه له‌كاتی هاتنه ناوه‌وه‌یان بۆ شاری موسڵ تا گیانی هاوڵاتیان پارێزراو بێت.
به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌كه كە ئاژانسی "یوم الپامن "، ئه‌سیل نوجێفی داوای له ته‌واوی فه‌رمانگه و دامه‌زراوه حكومییه‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وا كردووه، هه‌موو ئه‌و به‌ڵگه‌نامه و نوسراوه فه‌رمیانه بسوتێنن كه ئیمزای ئه‌وی له‌سه‌ره.
وه‌ك له به‌ڵگه‌نامه‌كه‌شدا هاتووه، پارێزگاری نه‌ینه‌وا، به‌ر له هاتنه‌ناوه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش بۆ شاری موسڵ، داوای كه‌مكردنه‌وه‌ی پاسه‌وانیی شه‌وانه‌ی كردووه، تا گیانی پاسه‌وانه‌كان پارێزراو بێت، و هه‌ندێك فه‌رمانی تریش له به‌ڵگه‌نامه‌كه‌دا هه‌یه كه ئاماژه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كه ئه‌سیل نوجێفی رێگری كردووه له‌وه‌ی رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی چه‌كداریی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌نێوان هێزه ئه‌منیه‌كان و چه‌كداره توندڕه‌وه‌كاندا، دروست ببێت.