سلێمانی.. لەبارەی بەڕێوەچوونی ئاهەنگی سەری ساڵی نوێ ڕوونکردنەوە دەدرێت

سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت" هەر كافتریایەك لەشەوی سەری ساڵدا لەسلێمانی لایڤ موزیك ئەنجام بدات غەرامە دەكرێت".

 

لەشكر حەمید سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند" هیچ ئاهەنگێك لەشەوی سەری ساڵ لەهیچ ئۆتێل و ڕێستۆرانتێك و یانە شەوانەكان بەڕێوەنەچێت بەلەبەرچاوگرتنی دۆخی ژیانی هاوڵاتیان". 

ئەوەشی خستەڕوو، لەشەوی سەری ساڵی نوێی (٢٠٢١) هەركافتریا و شوێنێكی گەشتیاری لایڤ موزیكی هەبێت لەلایەن لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانییەوە دادەخرێت و سزای دە ملیۆن دینار دەدرێت وەهەروەها شوێنەكەی بۆ ماوەی یەك مانگ دادەخرێت.

ئاماژەی بەوەشكرد" بڕیارەكە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە و بۆ خۆپارێزییە و رێگریكردنە لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا". 




PM:01:06:27/12/2020