بۆ بەرگرتن بە داعش
150 هه‌زار پێشمه‌رگه ده‌چێته جه‌له‌ولا
سه‌ركرایه‌تی هێزه ئه‌منیه‌كانی پارێزگای دیاله و هێزی پێشمه‌رگه رێكه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه به هاوكاری سوپای عیراقی ناحیه‌ی جه‌له‌ولا و ده‌وروبه‌ری بپارێزن‌و بڕیارە 150 هەزار پێشمەرگە رەوانەی ناوچەكە بكرێت.
بە پێی هەواڵێكی شەفەق نیوز، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ناحیه‌ی جه‌له‌ولا عزه‌دین ساڵح رایگه‌یاند: سه‌ركرایه‌تی هێزه ئه‌منیه‌كانی پارێزگای دیاله و هێزی پێشمه‌رگه رێكه‌وتووه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه و پۆلیسی گه‌رمیان و ئاسایشی جه‌له‌ولا به هاوكاری سوپای عیراقی ناحیه‌ی جه‌له‌ولا و ده‌وروبه‌ری بپارێزن و گفتوگۆ كراوه و بڕیاره 150 هه‌زار پێشمه‌رگه بنێرنه ناوچه‌كه بۆ رێگرتن له هه‌ر مه‌ترسیه‌كی چه‌كدارانی داعش.
وتیشی: هۆكار ئه‌وه‌ش سه‌ركه‌وتنی پێشمه‌رگه‌یه له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر و زانینی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی گه‌ل و به‌هێزی هه‌واڵگری و بوونی رێگه‌چاره‌ی گونجا و پێویست.
له‌لابه‌كی تره‌وه "ئه‌حمه‌د زه‌رگوشی" به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی سه‌عدیه، داوای كرد: هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ببرێته ناوچه‌كه و به‌هاوكاری سوپای عیراقی ناوچه‌كه له هێرشه‌كانی داعش بپارێزن.
PM:06:04:10/06/2014