ناوچه‌ی حه‌ویجه به‌شاره‌که‌شه‌وه که ده‌که‌وێته باشوری که‌رکوکه‌وه له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌کی زۆر که‌می چکداره‌کانی داعشه‌وه کۆنترۆڵکراوه، چاودێرێک ده‌ڵێت ئه‌وه " پیلانێکی سیاسیه".
سه‌رچاوه‌یه‌کی رۆژنامه‌گه‌ری له حه‌یوجه‌وه به سپی میدیای راگه‌یاند که ژماره‌ی چه‌کداره‌کانی داعش که قه‌زای حه‌و‌یجه‌و هه‌موو ناحییه‌کانی ئه‌و شاره‌یان داگیرکردووه هێزیكی زۆر که‌م بووه ناگاته 100 چه‌کدار.
به‌پێی سه‌رچاوه‌که‌ی سپی دوێنێ شه‌و 9-6 به‌بێ ئه‌وه‌ی سوپای عێراق یه‌ک فیشه‌کی ئاراسته‌بکرێت، له هه‌موو قه‌زای حه‌ویجه پاشه‌کشه‌ی کردووه.
سه‌رچاوه رۆژنامه‌وانییه‌که ده‌ڵێت" پاشنیوه‌رۆی ئه‌مرۆ 10-6 چه‌ند پیکابێکی داعش هاتونه‌ته ناوچه‌کانی زاب و قه‌زای حه‌ویجه‌یان گرتووه به‌بێ شه‌ڕ، جگه له ناحیه‌ی عه‌باسیه که چه‌ند پۆلیسێک و چه‌ند چه‌کدارێکی سه‌حوه ته‌قه‌یان کردووه، داعش‌یش ئه‌و 5 که‌سه که 3 یان پۆلیسن و دووانیان سه‌حوه‌ن کوشتووه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه کرده‌وه که کۆنترۆڵکردنی ئه‌و قه‌زایه له "پیلان ده‌چێت و هیچی تر".