یەكێتی مامۆستایانی کوردستان هەڵوێستی لەسەركردنەوەی ناوەندەكانی خوێندن ڕاگەیاند

یەكێتی مامۆستایانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت" لەگەڵ ئەوەدان کە دەوامى خوێندنگەکان دەستپێبکاتەوە". 

 

یەکێتى مامۆستایانى کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەنجومەنى تەنفیزى یەکێتی مامۆستایانی کوردستان دوێنێ یەکشەممە کۆبوەو لە کۆبوونەوەکەدا چەند داواکارى و ڕاسپاردەیەکیان پەسەند کرد کە دیارترینیان برتین لەجەختکردنەوە لەپێدانى موچەى مامۆستایان لەکاتى خۆیدا، چونکە موچە تاکە سەرچاوەى بژێوى مامۆستایانە.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، لە روانگەى ئەوەى کەماوەیەکى زۆر لە ساڵى خوێندن رۆیشتوە و کات زۆرى بە بەرەوە نەماوە، ئەنجومەنى تەنفیزى یەکێتى مامۆستایانى کوردستان لەگەڵ ئەوەداین کە دەوام دەستپێبکاتەوە، لەو بارەیەوە چاوەڕوانى بڕیارى ئەنجومەنى باڵاى رووبەرووبونەوەى کۆرۆنا دەکەین، لەکاتى خۆیدا و لەژێر رۆشنایى بڕیارەکەیاندا هەڵوێستمان دەبێت.




PM:10:41:04/01/2021