پرۆژەی بە هەرێم کردنی سلێمانی دەستی بە واژوو کۆکردنەوە کرد

پرۆژەی بە هەرێمی کردنی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند دەست بە واژوو کۆکردنەوە دەکات.

 


بەیار عومەر ئەندامی دەستەی بە هەرێم کردنی سلێمانی لە پۆستێکدا نووسیوویەتی " دوای چەند مانگێک لە بانگەشە، لە ڕێی کاری میدیایی و مەیدانیەوە بۆ بەهەرێمکردنی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین، لەمڕۆوە دەستدەکەین بە قۆناغی کۆکردنەوەی ئیمزای دەنگدەرانی پارێزگاکە".

 

 
لە درێژەی نووسینەکەیدا، بەیار عومەر دەڵێت " بەو مەبەستەش تیمێکی شارەزا لە کوڕان و کچانی گەنجی ئەم دەڤەرەمان ڕاسپاردوە، سەردانتان بکەن و داوای ئیمزا و پڕکردنەوەی فۆرمەکانتان لێبکەن".

 

 
لە کۆتاییدا بەیار عومەر داوا لە خەڵک دەکات هاوکار و پشتیوانیان بن، چونکە لای ئەو "بەهەرێمکردنی ئەم دەڤەرە پرۆژەیەکە هی خەڵکە، بە دەنگی خەڵک دەکرێت، بۆ خۆشگوزەرانی خەڵکیش بەکاردێت.

 

 
پرۆژەی بەرهێمکردنی سلێمانی پرۆژەیەکە ساڵی پار دەستی بەچالاکییەکانی کردو سەرەتا بە ناساندنی پرۆژەکە بە خەڵکی دەڤەرەکە چەندان کۆبوونەوەو دیداریان لەگەڵ خەڵک ئەنجامداو، وەک خۆیان ئاماژەی بۆ دەکەن لەمەودا دەست بە واژوو کۆکردنەوە دەکەن و دواتر پێشکەشی دەسەڵاتدارانی بەغدای دەکەن بۆ گرتنە بەری ڕێوشوێنە یاساییەکانی جیاکردنەوەی سلێمانی.

 



PM:08:38:09/01/2021