پێشمەرگە فڕۆكەخانەی موسڵ و كەركوكی كۆنترۆڵ كرد
هێزی پێشمەرگە فرۆكەخانەی مەدەنی شاری موسڵو فرۆكەخانەی حوڕیەی سەربازیی شاری كەركوكیان كۆنترۆڵ كرد.
بەدوای كشانەوەی هێزەكانی سوپا لە موسڵو كەركوكو بەجێهێشتنی فرۆكەخانەكان، هێزی پێشمەرگە دەستبەحێ هەردوو فرۆكەخانەی حوریەی كەركوكو موسڵیان كۆنترڵ كرد.
لەلایەكی ترەوە هەر ئەمڕۆ هێزەكانی پێشمەرگە چوونە ناحییەی كەیوان و لەوێ بڵاوەیان كرد، ئەوەش دوای ئەوەی فیرقەی 12 و هێزەكانی دیجلە ئەو شوێنەیان جێهێشتووە.
PM:03:16:11/06/2014