لە باشوری كەركوك پێشمەرگە هێرش دەكات
پێشمەرگە پلانی داناوە بۆ ئەوەی هێرشبكاتە سەر چەكدارەكانی داعش كە چوونەتە لیوای 47ی فیرقەی 12 لە باشوری شاری كەركوك.
لەمبارەیەوە عەمید شێركۆ فاتێح فەرماندەی لیوای كەركوكی پێشمەرگە لەلێدوانێكیدا بۆ كوردسات نیوز، راگەیاند كە پلانیان داناوە لەگەڵ بەرپرسی پۆلیسی قەزاو ناحیەكان (عەمید سەرحەد قادر) كە هێرش بكەنە سەر چەكدارەكان داعش لە باشوری شاری كەركوك لە جێگەی لیوای 47ی فیرقەی 12 كە دوێنێ سوپای عێراقی لێبووەو ئێستا كەوتووەتە دەست داعش.
ئەو ناوچەیە دەكەوێتە سنوری قەزای حەویجە لە پارێزگای كەركوك.
PM:06:04:11/06/2014