وەزارەتی ناوخۆ راگەیاندنێکی بڵاوکردەوە

وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئەمرۆ هەینی به‌یاننامه‌ی ژماره‌ (1)ی ساڵی 2021ی دەربارەی تایبه‌ت به‌ رێكاره‌كانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنای راگه‌یاند.


لەو راگەیاندنەدا وەزارەتی ناوخۆ دەڵێت "‌ لە پێناو پاراستنی ئاسایشی تەندروستیی هەرێمی كوردستان، ژماره‌یه‌ك بڕیاری نوێ دەركراون، کە گه‌شتكردنی هاووڵاتییانی عێراق له ‌رێگه‌ی ده‌روازه‌ سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ژماره‌یه‌ك وڵات و هاتنی كه‌سانی بیانی له‌و وڵاتانه‌وه‌ بۆ هه‌رێم قه‌ده‌غه‌ كراوه‌، هاتووچۆی گەشتیارانیش لە دەروازە سنورییەكانی حاجی ئۆمەران، باشماخ و پەرویزخان ئاسایی ده‌كرێته‌وه‌."

 

 



PM:10:53:15/01/2021