لە گەلی عەلی بەگ تەرمی هاوڵاتیەك دەدۆزرێتەوە

لە نێو ئاوی گەلی عەلی بەگ تەرمی هاوڵاتییەكی تەمەن 45 ساڵ، دوای شەش رۆژ لە خنكانی دەدۆزرێتەوە.
هاولاتیەكی ناحیەی خەلیفان كە مەلەوانێكی دیاری ناوچەكەیە ئاماژە بەوە دەكات، دوای تێپەڕبونی شەش رۆژ بەسەر خنكانی هاوڵاتیەكی عەرەب لە نێو ئاوی گەلی عەلی بەگدا، ئەمڕۆ تەرمی هاوڵاتیەكەی دەرهێناوەتەوە.
ئەو مەلەوانە كە ناوی تەحسین مەولودە، بە ماڵپەڕی سبەی راگەیاندووە، لە دوای دەرهێنانی تەرمەكە، بەڕێوەبەرایەتی شارستانی سۆران‌و بنكەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی خەلیفانی لە بونی تەرمەكە ئاگادار كردۆتەوە تاوەكو رادەستی خێزانەكەی بكەنەوە.




AM:11:37:12/06/2014