وەزیری پێشمەرگە لەهەوڵێكی تیرۆركردن رزگاری بوو
پاش نیوەرۆی ئەمرۆ بۆمبێكی چێنراو به كاروانی ئۆتۆمبێله‌كانی وه‌زیری پێشمه‌رگه ته‌قییه‌وه‌و به‌هۆیه‌وه پێشمه‌رگه‌یه‌ك گیانی لەدەستدا.
دوای ئه‌وه‌ی وه‌فدێكی وه‌زاره‌تی پێشه‌مه‌رگه به‌سه‌رۆكایه‌تی شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا، چون بۆ ناوچه‌كانی خوارووی كه‌ركوك به‌مه‌به‌ستی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی كه‌له‌و سنوره جێگیركراون و روبه‌ڕوی چه‌كدارانی داعش ده‌بنه‌وه.
له‌كاتی تێپه‌ڕبوونی كاروانی ئۆتۆمبێله‌كانی وه‌زیری پێشمه‌رگه له‌سه‌ر رێگه‌ی ته‌لئه‌لوه‌ر له خوارووی كه‌ركوك بۆمبێكی چێنراو ته‌قییه‌وه‌و به‌هۆیه‌وه پێشمه‌رگه‌یه‌ك گیانی لەدەستدا و پاش ته‌قینه‌وه‌كه‌ش روبه‌ڕوبوونه‌وه له نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و چه‌كدارانی داعش روویداو هێزه‌كانی پێشمه‌رگه توانیان ناوچه‌كه كۆنتڕۆڵ بكه‌ن و چه‌كدارانی داعش‌یش هه‌ڵهاتوون.
PM:01:39:12/06/2014