دهۆک.. باوكێك كوڕەكەی خۆی كوشت

درەنگانێکی شەوی رابردوو بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی، لە سنوری پارێزگای دهۆک پیاوێک کوڕێکی خۆی دەکوژێت.

 

بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە درەنگانێکی شەوی رابردوو، لە گوندی پیرموسی سنووری پارێزگای دهۆک پیاوێک کوڕێکی خۆی کوشت، كه‌ تەمەنی ٣٣ ساڵبووە.

 

(هێمن سلێمان) وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای دهۆك لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" دوای رووداوەکە تۆمەتبارەکە خۆی رادەستی پۆلیس کردووە، لەئێستادا بە بڕیاری دادوەر و بە ماددەی ٤٠٦ تۆمەتبارەکە دەستبەسەرکراوە". 




AM:09:50:22/01/2021