وەزیری پێشمەرگە: تا ئێستا دە پێشمەرگە شەهید بوون

وەزیری پێشمەرگە ئاشكرایكرد لە شەڕی بەرپەرچدانەوەی چەكدارانی داعش، تا ئێستا ١٠ پێشمەرگە كوژراون و بیستی دیكە بریندار بوون.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، شێخ جەعفەر شێخ مستەفای‌ وەزیری پێشمەرگە، كە بۆ بەسەركردنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە لە باشووری رۆژئاوای شاری كەركووكە، بۆ ئاژانسی ئانادوڵو سەبارەت بە زیانە گیانییەكانی پێشمەرگە وتی: "لە شەڕی دژ بە چەكدارانی داعش، لە ئاكامی تەقینەوەی بۆمب بە هێزەكانماندا، تا ئێستا 10 پێشمەرگە شەهید و نزیكەی 20ی دیكە برینداربوون."

شێخ جەعفەر لەو لێدوانەدا رایگەیاند: پێشمەرگە لەم ناوچەیە ناكشێتەوە و پێشڕەویش ناكا بۆ ئەو ناوچانەی لەژێر دەستی چەكدارانی داعشدایە، بەڵكو دەمێنێتەوە و بەرگریی دەكات.




PM:01:48:12/06/2014