لە سلێمانی تۆمەتبار دەستگیركران
ئەمڕۆ كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی لەبەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی تاوان بەئامادەبونی وتەبێژی پۆلسی پارێزگای سلێمانی و بەڕێوەبەری نەهێشتنی تاوان لەسلێمانی بەڕێوە چوو.
لەسەرەتای كۆنگرە ڕۆژنامەوانیەكەدا سەركەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، لەماوەی هەفتەی ڕابروەوە تائەمڕۆ (7) تۆمەتبار لەسنوری پارێزگای سلێمانی دەستگیركراون كە سەرجەمیان تەمەنیان لەسەرو (18 ساڵیدایە ، پێشتر لەڕێگەی ڕاگەیاندنەكانەوە پیشاندران خۆیان لەسێ باندی دیزیكردندا بینییەوە، كە دوو تۆمەتباریان بەڕەگەز عەرەبن لەبانكەكاندا دزیان ئەنجامداوە، باندی دومیان دزی ماڵانە كە لەگەڕەكەكانی هەواری شار و زەرگەتە دزیان كردوە دوای دەستگیركردنیان دانیان بەتاوانەكەیاندا ناوە و ئێستا لەبەندیخانەی سلێمانی بەنكراون.
لەبەشێكی دیكەی كۆنگرە ڕۆژنامەوانیەكەدا ڕائید ئەكرەم قادر بەڕێوەبەری نەهێشتنی تاوان ڕایگەیاند، بەپێی ئەو بەرنامەی لەلایەن بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلیمانیەوە بەهاوبەشی لەگەڵ سەرجەم بەشەكانی دیكە، مەفرەزەكانیان بەبەردەوامی لەماوەی (24) كاتژمێردا لەئەركەكانی خۆیان بەردەوامن هەر هاوڵاتیەكیش سەرپێچی بكات دەستگیردەكرێن و ڕوبەڕوی یاسا دەكرێنەوە.
PM:02:19:12/06/2014