بەم نزیكانە بارزانی دەگەڕێتەوە بۆ هەرێم
سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند كە چەند ڕۆژێكی دیكە بارزانی دەگەڕێتەوە بۆ هەرێمی كوردستانو كۆتایی بەسەردانەكەی بۆ ئەورووپا دەهێنێت.
پێگەی فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستان لەزاری فواد حوسێن سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان، بڵاویكردووەتەوە "دوای سەردانە سەركەوتووەكەی بۆ فەرەنساو ئیتالیاو هەروەها دیداری لەگەڵ پاپای ڤاتیكانو سەرۆك كۆماری فەرەنسادا، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەچەند ڕۆژی داهاتوودا دەگەڕێتەوە هەرێمی كوردستان".
فواد حوسێن راشیگەیاندووە "سەردانی بارزانی كۆتایی هاتووەو گەڕانەوەشی بەهۆی باری تایبەتی موسڵەوە نییە".
بەپێی راگەیەنراوێكی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان رۆژی (23) ئایار مەسعود بارزانی بەسەردانێك چووە چەند وڵاتێكی ئەوروپا كە تێدا سەردانی هەریەكە لەوڵاتانی فەرەنساو ئیتالیاو ڤاتیكانی كردو بەوتەی فواد حوسەین سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لەدواین وێستگەی گەشتەكەیدا بۆ ئەوروپا بارزانی بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر دەچێتە وڵاتی ئەڵمانیاو تائێستاش نەگەڕاوەتەوە.
PM:03:27:12/06/2014