شەڕ لە تەلوەرد لەنێوان پێشمەرگە‌و داعش بەردەوامە

 لەئێستادا شەڕو پێكدادان لەنێوان هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان و چەكدارانی داعش لەگوندی تەلوەرد دەستیپێكردوە و سەركەوتنەكان بۆ هێزی پێشمەرگە بووە.

سەرچاوەیەكی ئاگادار رایگەیاند: ئێستا شەڕو پێكدادان لەگوندی تەلوەردی سەربەشاری كەركوك لەنێوان هێزی پێشمەرگەی كوردستان و داعش دەستیپێكردوە، لەئەنجامدا پێشمەرگەیەك بریندار بووە.

وتیشی" هەرچەندە شەڕوپێكدادانەكان بەردەوامی هەیە، بەڵام چەكدارانی دەوڵەتی ئیسلامی لەلایەن هێزی پێشمەرگەوە شكستیان پێهێنراوە و ئێستا لەپاشەكشەدان".

هاوكات شێخ جەعفەر شێخ مستەفا سەبارەت زیانەكانی هێزی پێشمەرگە لەوشەڕدا بە چاودێرنیوزی وت: لە تەلوەرد  دوو پێشمەرگە شەهید بوون‌و دوو پێشمەرگەش بریندارە.




PM:04:34:12/06/2014