كۆبوونەوەكەی سەركردە شیعەكان بۆ لادانی مالیكی شكستیهێنا

كۆبوونەوە چاوەڕوانكراوەكەی نێوان سەركردە شیعەكانی عێراق لەماڵی ئەحمەد چەلەبی، شكستی هێناو سازنەكرا.
دوێنی ماڵپەڕی سپی میدیا وەك یەكەم دەزگای راگەیاندن، هەواڵی سازدانی ئەو كۆبوونەوەیەی بڵاوكردەوە كە بڕیاربوو شەوی رابردوو لە ماڵی ئەحمەد چەلەبی بە ئامادەبوونی ژمارەیەك سەركردەی شیعەی عێراق سازبكرێت‌و تێیدا هەریەكە لە (نوری مالیكی، ئەیاد عەللاوی، ئیبراهیم جەعفەری، عەممار ئەلحەكیم و ئەحمەد چەلەبی) بەشداربن.
بەپێی زانیاریەكانی سپی میدیا، كۆبوونەوەكە بەهۆی ئامادەنەبوونی ئەیاد عەلاوی و نوری مالیكیەوە، شكستی هێناوەو سازنەكراوە.
شەوی رابردوو سەرچاوەیەكی سیاسی ئاگادار لەبەغداوە بەسپی میدیای راگەیاند، بڕیارە لەماڵی ئەحمەد چەلەبی، سەركردە شیعەكان كۆبوونەوەیەك سازبكەن بۆ قسەكردن لەسەر لادانی مالكی.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشدا، سەركردە شیعەكان بەراشكاوی باس لەوە دەكەن كە مانەوەی مالیكی مانای تێكچوونی تەواوی بارودۆخی تەواوی عێراق‌و "لەدەستدانی هەموو ئەو دەستكەوتانەی شیعەیە كە دوای رووخانی رژێمی پێشوو وەدەستهاتوون بەفیرۆ دەچن".




AM:10:33:14/06/2014