بۆیەكەمجار عەمار حەكیم سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی عێراق، جبکەی فڕێدەداتو جلی سەربازی دەپۆشێت.
لەسەردانێكیدا بۆلای ئەو هاوڵاتیە خۆبەخشانەی كە چەكیان دژی داعش هەڵگرتووە، عەممار حەكیم بەجلو بەرگی سەربازیەوە دەركەوتوو رایگەیاند "نابێت داعش لەعێراقدا بمێنێت".
سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی عێراق داوای لەو چەكدارە خۆبەخشانەش كرد كە نابێت پەیامەكەیان تایەفەگەری بێت.
دوێنێش نوێنەری عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعە لەعێراق لە وتاری نوێژی هەینیدا رایگەیاند، پێویستە هاوڵاتیان چەك هەڵگرن.