ئێران هێزێكی هەزاران كەسی لە سنورەكانی هەرێم جێگیر دەكات
هێزی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران پاش رەوانە كردنی ژمارەیەك لە هێزەكانی خۆی بۆ عێراق لە رۆژانی داهاتووشدا هێزێكی گەورەی هەزاران كەس لە سنورەكانی هەرێم‌و ئێران جێگیر دەكات.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌وه، بۆ باس‌نیوز، باس له دزه‌كردنی ژماره‌یه‌ك پاسدارێكی پله‌داری ناو سوپای قودس بۆ نزیك سنوره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن كه به بیانووی شه‌ڕكردن له‌گه‌ڵ گرووپی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عێراق و شام ناسراو به داعش له‌و ناوچانه جێگیر بوون، به‌ڵام ئه‌و ژماره پاسداره كه له رۆژی چوارشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی رابردووه‌وه هاتوونه‌ته نزیك خانه‌قین و ده‌ورووبه‌ری راوێژكاری باڵای سه‌ربازیین و پێشتر له سوریا مه‌شقیان به سه‌ربازانی به‌شار ئه‌سه‌د كردووه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له پارێزگای ورمێ كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بێ راگه‌یاند: له شاری ورمێ و ده‌ورووبه‌ری زیاتر له 300 كورد و تورك له رۆژاوای دیاله جێگیر كراون.
ئه‌و سه‌رچاوه ئه‌منییه نه‌یشیشارده‌وه به‌مزوانه گرووپێكی چه‌ند هه‌زاركه‌سیش له سنوری ئیلام و قه‌سری شیرینی سه‌ر به پارێزگای كرماشان و له‌نزیك سنوره‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق جێگیر ده‌كرێن.
ئاشكراشی كرد، هه‌موو هێزه‌كانی سوپا و هێزی ئینتیزامیی و ئه‌رته‌شی ئێران به درێژایی سنوری هه‌رێمی كوردستان و باشووری عێراق له حاله‌تی ئاماده‌باشیدان بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێكی نه‌خوازراو.
پاسدارێكی لوڕی دانیشتووی شاری لورستانیش دەڵێت: به فه‌رمانده‌یی چه‌ند فه‌رمانده‌یه‌كی سوپای قودسی ئێران كه خه‌ڵكی شاری كرمان له‌ناوه‌ندی ئێرانن، گوردانێك له هێزه‌كانی سوپای قودس له پارێزگای لورستانه‌وه ره‌وانه‌ی عێراق كراون.
ئاشكراشی كرد به‌ر له‌و گوردانه له پارێزگای ورمێشه‌وه گوردانێك له دیاله جێگیر كراون.
پێشتر فه‌رمانده‌یه‌كی لوڕی سوپای قودس له شاری مه‌لایه‌ری سه‌ر به پارێزگای هه‌مه‌دان رایگه‌یاندبوو: له‌ناو خاكی سوریا 42 تیپ و 138 گوردان له سوپای قودسی ئێران له‌گه‌ڵ داعش شه‌ڕ ده‌كه‌ن.
محه‌مه‌دی ئه‌سكه‌نده‌ری كه فه‌رمانده‌ی سوپای شاری مهلایهره بۆ ماڵپه‌ری فه‌رمی سوپای ئێران ئاشكراشی كرد، ئه‌و هێزانه‌ی ئێران له‌ناو خاكی سوریا هیچ شتێكیان پێویست نیه و ده‌توانن شه‌ڕی داعش و نه‌یاران له ناو خاكی وڵاتانی تر بكه‌ن.
حوسێن هه‌مه‌دانی یه‌كێك له فه‌رمانده‌كانی سوپاش جه‌ختی كرده‌وه: 70هه‌زار گه‌نجی عه‌له‌وی و شیعه‌یان بۆ شه‌ڕكردن له‌گه‌ڵ داعش ئاماده كردووه.
PM:03:31:14/06/2014