لە هەولێر رێگە لە خۆكوشتنی ژنێک دەگیرێت

وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر ڕایدەگەیەنێت" ئەمڕۆ سێشەممە ڕێگری لە هەوڵى خۆکوشتنى ژنێک کرا، کە بەنیازبووە خۆى لەسەر بەرزە پردێکەوە فڕێبداتە خوارەوە". 

 

فازڵ حاجی وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردەوە، ئەمرۆ بەیانی کارمەندێکی هاتووچۆ کە ئەرکی رێکخستنی هاتووچۆیە لە ترافیکی ژێر ئۆڤەر پاسی فرانسوامیتران لەسەر شەقامی ٦٠ مەتری بەهاوکاری پۆلیسێکی پاسەوانی وەزارەتی داد توانیان رێگری بکەن لەئافرەتێک کە بەنیازبوو خۆی فرێبداتە خوارەوە لەسەر ئۆڤەرپاسەکە. 
 
ئاماژەی بەوەشكردووە" بەر لە خۆفرێدانی ژنەکە، لەلایەن کارمەندەکەى هاتوچۆ و پاسەوانەکەى وەزارەتى دادەوە دەستگیرکراوە و رادەستى پۆلیس کراوە". 




AM:09:52:26/01/2021