سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشوو ئه‌یاد عه‌لاوی رایگه‌یاند" عێراق وه‌ک سوریای لێدێت و به‌ره‌و دابه‌شبوون ده‌ڕوات".
له‌چاوپێکه‌وتنێک له‌گه‌ڵ ته‌له‌فزینی ئه‌مه‌ریکی عه‌لاوی CNNرایگه‌یاند " چوارده‌وری به‌غدا که‌وتۆته ژێر ده‌ستی چه‌کداره سونه‌کانه‌وه".
عه‌لاوی جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کاته‌وه که عێراق له‌به‌رده‌م ئه‌گه‌ری دابه‌شکردندایه، ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر چۆنێتی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و وه‌زعه‌دا وه‌ستاوه و ده‌ڵێت" عێراق به سوریا ده‌کرێت"( ئاماژه‌یه‌ک بۆ شه‌ڕی شیعه‌و سونه‌کان له‌و وڵاته که به‌شار عه‌له‌ویه‌و ئێران و حیزبوڵا ده‌عمی ده‌کات، سونه‌کانیش وڵاته سونییه‌کان و ماوه‌ی سێ ساڵه به‌رده‌وامه).