دابەشكردنی فۆڕمی یەكەی نیشتەجێبوون دەستی پێكرد

دابەشكردنی فۆڕمی یەكەی نیشتەجێبوون بۆ هاوڵاتیان‌و فەرمانبەران لەسنوری ناحیەی چوارقوڕنە دەستی پێكردو تا بەرواری 1/7/2014 بەردەوام دەبێت.
شارەوانی چوار قوڕنە لە ئاگاداریەكدا ئەوە دەخاتەڕوو كە لە بەرواری 15/6/2014 تا 1/7/2014، لە بەڕێوەبەرایەتی ئاماری راپەڕین كە لە ناو بینای (مجموعە دەوائیری كۆن)دایە لە سەید عەلی، هەڵدەستێت بە دابەشكردنی فۆرمی نیشتەجێبوون‌و دانیشتوانی ناحیەی چوارقورنەش دەتوانن سەردانی ئەو بەڕێوەبەرایەتیە بكەن بە مەبەستی وەرگرتنی فۆرمی نیشتەجێبوون.
ئەو پێداویستیانەی كە دەبێت هاوڵاتیان پێیانبێت بریتین لە:
1-دەبێت بەڵێننامەی كاتب عدل (دادنووس)ی چوارقورنەی پێبێت.
2-كارتی زانیاری چوارقورنە بێت، كۆپیەك لە كارتی زانیاری پێبێت.
3-كۆپی پێناسی باری شارستانی هەموو خێزانەكەی پێبێت.
4-كۆپی رەگەزنامەی خۆی و خێزانەكەی پێبێت.




AM:11:45:15/06/2014