کەسایەتی دیاری شاری سلێمانی حامید بەگ سەلیم بەگ میران بەگ خدر بەگ ئەمڕۆ لە سلێمانی کۆچی دواییکرد و بڕیارە دوای نیوەڕۆ لە گۆڕستانی گردی سەلیم بەگ بەخاک بسپێردرێت.
یەک شەممە، ٥ حوزەیران ٢٠٢٦، سەبارەت بە پرسەکەی سبەی ڕۆژی دوو شەممە، یەکەم ڕۆژی پرسەی کۆچکردوو لە مزگەوتی ئەحمەدی حاجی عەلی بۆ پیاوان و ژنان بەڕێوەدەچێت.
ئەندازیار حامید بەگ سەلیم بەگ میران بەگ خدر بەگ کەسایەتیی دیار و نیشتمانپەروەر بووە و ئەندامی خولی یەکەمی پەرلەمانی کوردستان بوو، هەروەها برای ڕەشید بەگ و شەهید کەمال سەلیم و باوکی هەریەکە لە دکتۆرە شاناز، ئەندازیار سارا و پارێزەر میران بوو.