دایکێک بە یەک سک شەش منداڵی دەبێت

له‌ شاری ته‌بریزی باکووری رۆژئاوای ئێران، ژنێكی ته‌مه‌ن 23 ساڵ به‌ یەک سك شه‌ش منداڵی هێنایه‌ دنیاوه‌.

بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپه‌ڕی ناوه‌ندی پزیشكی زه‌هرا له‌ ته‌بریز، ژنێکی تەمەن ٢٣ ساڵ لە نەخۆشخانەکەیان کە بۆیەکەمجارە دووگیان ده‌بێت، بە یەک سک شه‌ش منداڵی هێناوه‌ته‌ دونیاوه‌.

ماڵپەڕەکە ئاماژەی بەوەشداوە، کە کۆرپەکانی ئەو دایکە چواریان كچن و دووانیشیان ان كوڕن، کەله‌ هه‌فته‌ی 27ه‌می دووگیانبونیدا له‌ دایكبوون.

بەپێی ماڵپەڕەکە، منداڵه‌كان به‌ نه‌شته‌رگه‌ری له‌دایكبوون و كێشیان له‌نێوان 580 گرام بۆ 960 گرامدایه‌ و ته‌ندروستیشیان زۆر باشه‌.



PM:01:39:29/05/2018