وێنەیەکی كیم جۆنگ ئون سه‌رۆكى كۆریاى باكور تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی تەنیوەو بوەتەجێ باس و خواسی هاوڵاتیان،کە سەریان سوڕماوە لەوەی چی شتێک ئه‌و سه‌رۆكه دیکتاتۆرەی گریاندووە.
بەگوێرەی هەواڵێکی ڕۆژنامه‌ى "ئاساهى شیمبۆن"هۆكارى گریانه‌كه‌ى كیم جۆنگ بۆ نیگه‌رانی خراپى دۆخى ئابوورى وڵاته‌كه‌ى و هێواش گه‌شه‌كردنى گەڕاندووەتەوە.
بەپێی رۆژنامەکە، فرمێسكه‌كانى كیم ئاماژه‌ن به ئاره‌زووى بۆ گۆڕینى سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى وڵاته‌كه‌ى، كه بووه‌ته هۆى تێكچوونى گه‌شه‌ى ئابوورى.
بڕیارە رۆژی ١٢ی ئەم مانگە بۆ یەکەمجار كیم جۆنگ ئون سەرۆکی کۆریای باکور لەگەڵ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا لە سه‌نگافور كۆببێته‌وه و، تیایدا ڕێككه‌وتن له‌باره‌ى چه‌كى ئه‌تۆمى و بوژاندنه‌وه‌ى ئابوورى وڵاته‌كه‌ى ئه‌نجام بدات.