كۆمپانیای نۆكیا نوێكردنەوەی خێرایی دەست پێكردووە بۆ كۆمەڵێك لە ئامێرە زیرەكەكانی و نەوەیەكی نوێ لە ئامێرەكانی 3 Nokia 3 و نۆكیا 2 Nokia 2 دەخاتە بەردەستی ئارەزومەندانی، کە بە سیستەمی ئەندرۆید ئۆریۆ"OreoTM Android " كاردەكەن و دیزانێكی جیاوازی هەیە لەگەڵ بوونی پتەوییەكی باوەڕپێكراو.
كۆمپانیای "HMD"ی جیهانی، كە كۆمپانیای گەشەپێدەری ئامێرەكانی نۆكیایە بەخێرایی بەردەوامە لە نوێكردنەوەی كۆمەڵێك لە ئامێرە زیرەكەكانی نۆكیا كە بە سیستەمیAndriod كاردەكەن، ئەمە لەرێگەی راگەیاندنی Nokia 3.1 وNokia 2.1 ئەو ئامێرە زیرەكانەی كە ئاسانكاریی زۆر دەكات بۆ گەیشتن بە نوێترین ئەبدەیتەكانی خزمەتگوزارییەكانی گۆگل Google، وەكو یاریدەدەری گۆگل Google Assistant، هاوكات بەردەوامە لە پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریی Android بە بێ گەردی و زیرەكی و ئاسایشانە كە بتوانێت لەگەڵ دواین نوێكردنەوەكانی ئەندرۆید وەن Android One و ئەندرۆید گۆ Android Go بڕوات، ئەوە سەرباری پیشگەریی دیار و دیزاینە چاوەڕوانكراوەكان لە ئامێرە زیرەكەكانی نۆكیا و ئەدای هاوشێوە لەگەڵیدا.
یوهو سارفیكاس، بەرپرسی بەرهەمەكانی كۆمپانیای HMD Global لە لێدوانێكدا ئاماژەی بەوەداوە،" هانی ئەو بەدەمەوەچوونە زۆرەمان داوە كە بۆ بەرهەمەكانمان هەیە، ئارەزوومەندان و كڕیارانی ئامێرەكانمان هەواڵمان لەبارەی خۆشەویستییان بۆ ئامێرە زیرەكەكانی نۆكیا بە سیستەمی Android پێدەدەن و ئێمەش بە بەردەوامی هەوڵ بۆ پاڵپشتی كردنی ئەو ئەزموونە دەدەین كە لەگەڵ پێویستییەكانی رۆژانەی ئارەزوومەندانمان بگونجێت و بەشێوەیەكی باشتریش، هەموو وردەكارییەكی سادەش لە ئامێرە زیرەكەكانی نۆكیا بەپێی پێویستیی كڕیاران دیزاین و دروست كراون، بۆیە خۆشحاڵیین كە ئەم ئامێرە زیرەكانەی كە دووبارە نوێكراونەتەوە و چەندین خەسڵەتی تێدایە لەسەر ئاستی ئەدا بخەینە بەردەستییان، هەروەها بەردەوامیشن لە دابینكردنی باشترین دیزاین بە باشترین نرخی گونجاو بۆ هەموو هەمووان، لەگەڵ ئەو كوالیتییە بەرزەی كە كڕیارانمان چاوەڕوانی دەكەن".
هەروەها وتیشی" لەرێگەی ئەم كۆمەڵە نوێیەوە شاشەی گەورەتر و ئەدای باشتر دەڕەخسێنین كە پاڵپشتیی زیاتری بۆ سیستەمی كاركردن بە ئەدایەكی باشتركراوەوە بەرێژەی 50 لەسەد لەخۆ دەگرێت، لەگەڵ پارێزگاریكردن لە هاوسەنگیی نمونەیی لە بەكارهێنانی وزە و دیزاینە سەرسوڕهێنەرەكانی، بە دابینكردنی كۆمەڵە نوێیەكەمان ئێستا كڕیاران دەتوانن ئامێری زیرەكی باشتر تاقی بكەنەوە بەبێ ئەوەی پێویستییان بە دانی پارەیەكی زیاتر هەبێت، هەر مۆبایلێك دیزاینێكی جیاواز و سیستەمێكی پاڵپشتیكراو بە گرنگیدان بە وردەكارییەكان هەیە، بۆیە بودجە هەرچەنێك بێت نۆكیا مۆبایلێكی زیرەك دەڕەخسێنێت كە بۆ هەمووان گونجاو بێت".
لایخۆشیەوە یوهو سارفیكاس، بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیایHMD Global لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئێران رایگەیاند،" ئەم كۆمەڵە نوێیە لە مۆبایلە زیرەكەكانی نۆكیا هاوكاتە لەگەڵ پابەندبوونی بەردەواممان بە پێشكەشكردنی ئەزموونی نوێ لە جیهانی مۆبایل، ئێمە لە HMD Global شانازی دەكەین بە خستنەڕووی كۆمەڵە نوێكراوەكانمان لە مۆبایلی زیرەك كە ئاستێكی بەرزی پیشەگەریی و ئەزموونی Android ی بێگەردی زیرەك و ئاسایشی تێدایە، لە پاڵ پتەوی ناسراوی نۆكیا و بە نرخ گەلێكی پلان بۆ دراو و ركابەری.
نۆكیای 3.1 Nokia3.1 ، هاوئاوازیی نمونەییانە لەنێوان كەرەستە و بەجێ گەیاندن
هەمیشە Nokia 3 یەكێك لە دیارترین نمونە سەركەوتووەكانی كۆمەڵە ئامێرە زیرەكەكانی نۆكیا بووە و گەورەترین ئیمتیازی كۆمپانیاكەیە تاوەكو ئێستاشی لەگەڵدا بێت، نۆكیا 3.1 Nokia 3.1 ی نوێ ئێستا هاوئاوازییەكی زۆری هەیە لەنێوان كەرەستە خاوەن دیزاینە سەرسوڕهێنەرەكان و ئەدایەكی هاوشێوەش پێشكەش دەكات، ئەمەش وای لێ دەكات لە پێشتر زیاتر جێی سەرنج بێت، هەروەها شاشە چەماوە جوانەكەی بۆ لای ئەلەمنیۆمی نەرمی CNC لەگەڵ دوو پارچە لە ئەڵماس بۆ ئەوەیە كە جوانی و هاوشانییەكی باشتر بە ماددەكان ببەخشێت، ئەمەش لەرێگەی قەبارەی گونجاوییەوە بۆ بەكارهێنان لەرێگەی یەك دەستەوە، ئەمە و ئامێرە زیرەكەكە 18:9 كە ئاسان بەدەست دێت شاشەیەكی هەیە بە قەبارەی 5,2 بۆسە و بە ئاسانكاریی خستنەرووی ورد وا دەكات لەیەك چاوتروكانێكدا شتی زیاتر نیشان بدات، لەكاتێكدا شاشەی چەماوەی 2.5D لەرێگەی شوشەیەكەوە كە پارێزراوە لە تێكچوون Corning® Gorilla® Glass یارمەتی دەدات جوانیی رووەكەی بۆ ماوەیەكی زیاتر بهێڵێتەوە.
نۆكیای 3.1 Nokia 3.1 لەسەر MediaTek 6750 كاردەكات، كە بریتییە لە كۆمەڵێك توێژی خاوێنی بۆ ئەوەیە كە بارتەقایەكی دیكە ناوەكیی سیستەمی كارپێكردن دەبەخشێت لەگەڵ زیادكردنی ئەداكەی بەرێژەی 50 لەسەد بە بەراورد لەگەڵ نەوەی پێشتر تا مۆبایلەكە بتوانێت لەگەڵ پێویستییەكانی هەڵگرەكەی بگونجێت، لەرێگەی كامێرایەكی سەرەكیی چاككراو بە كوالیتیی 13 مێگاپێكسڵ لەگەڵ وردبوونەوەی خووەكی، مۆبایلی نۆكیا 3.1 Nokia 3.1 یادەوەری دەبەخشێتە هەڵگرەكەی لە چالاككردنەوەی بە بەردەوامی، هەروەها بەهۆی كۆمەڵە مۆبایلێكی هەستپێكراو كە تەنها لەسەر ئامێرەكانی مۆبایلی دیار نەبێت نییە ئەوا نۆكیا 3.1 Nokia 3.1 زۆرترین سوود لە ئەپڵیكەیشتنەكانی بەناوبانگی AR وەكو Pokémon Go وەردەگرێت، هەروەها بە بەخشین بەشێوەیەكی ئاسان و ئاسایش لەرێگەی ئاسانكارییەكانەوە لەرێگەی NFC لەسەر گۆگڵ پلەی Google Pay1 و گرتنی دیمەنەكە بەتەواوەتی لەگەڵ وێنەگرتنی پانۆڕامی.
نۆكیا 3.1Nokia 3.1 ئێستا بەردەوامە لە سەرجەم بنكەكانی فرۆشتن لە عێراق و بە سێ رەنگ، ئەوانیش شین/ مس، رەش/ كرۆم، سپی/ كانزایی، بەهەردوو بژاردەی هەڵگرتن میمۆری 2 گێگابایت/ 16 گێگابایت، 3 گێگابایت/ 32 گێگابایت.
ئامێری Nokia 2.1: ئامێرێكی زیرەكە كە پیلەكەی بۆ ماوەی دوو رۆژ بە بەردەوامی كاردەكەت و بە سیستەمێكی پێشخراو
ئامێری نۆكیا Nokia 2.1 كە پێویستیی كەیف خۆشیی درێژخایەنی بەكاربەران ئەوانەی لە حاڵەتی هاتوچۆی بەردەوامن دەڕەخسێنێت و خاوەنی پیلێكە بۆ ماوەی دوو رۆژ لەسەر یەكە و بەبەردەوامی كار دەكات، هەروەها شاشەیتی كوالیتی بەرزی 5,5 بۆسەی هەیە، لەگەڵ سەماعەیەكی دەرەكیی ستیریۆی دوو دیویی پێشەوە، پیلی مۆبایلی گەورەی نۆكیای 2.1 بە هێزی 4,000mAh شەحن دەكرێت بە خێراییەكی گەورەتری و ئەمەش هەڵگرتن و كارپێكردنی زیاتر دەڕەخسێنێت بە خێراییەكی زیاتر لە پێشتر، وە بە هۆی شاشەی زۆر روونییەوە كە قەبارەكەی بەرێژەی 20 لەسەد لە شاشەی پێشتر گەورەترە ئەگەری چێژوەرگرتن لە فیلمە ڤیدیۆییەكان بە كوالیتییەكی زیاتر دەڕەخسێنێت بەتایبەت لەكاتی هاتوچۆ، لەكاتێكدا هەردوو سەماعەكانی كە تەكنەلۆژیای D3ی هەیە و بەتایبەت دیزاین كراوە لە پۆڵای بەرگەگرت لە ژەنگ دەنگێكی خۆشتر بە سیستەمی ستیریۆ دەبەخشێت.
دیزاینی مۆبایلی نۆكیا Nokia 2.1 لە جۆری Nordic بە هێڵە كانزاییەكانی كوالیتی و جوانییەكی چاوەڕوانكراو دەدتە ئامێرەكانی مۆبایلی نۆكیا، ئەمەش جیاوازیی لەوانی دیكە بەدی دەهێنێت، هەروەها باكگراوندە نەرمەكەی كە بەشێوەیەكی ئاسان دیزاین كراوە و لە پۆلی كاربۆناتی رەونگاورەنگ دروست كراوە یارمەتی لەسەر سەلامەتیی ئامێرەكە دەدات و هەروەها هێزی زیاتری پێ دەبەخشێت لە دژی رووشان، هەروەها رووپەلی ئامێرەكە كەQualcomm ™ Snapdragon® 425 ، 64-bit Mobile Platformی گەشەپێدراوە ئەدای پێویست بە خێرای و ئاسانكارییەكی گەورەتر بەرێژەی 50 لەسەد لەگەڵ توانای هاتوچۆی خێرا لەنێو ئەپڵیكەیشنەكان دەڕەخسێنێت، هەروەها گرتنی جوڵانەوەكان لەهەموو شوێنێك لەرێگەی كامێرای پشتەوە بە كوالیتی 5 مێگاپێكسل و كامێرای پێشەوە بە كوالیتی 8 مێگا پێكسل لەگەڵ وردبوونەوەی خووەكی دەڕەخسێنێت.
ئامێری نۆكیا 2.1ی نوێ لە سەرەتای ئابی 2018 لە عێراق بەردەست دەبێت و بە سێ رەنگی كانزایی دەبێت ئەوانیش شین/ مس، شین/ زیوی، سلڤەر/ زیوی.
ئەزموونەكانی Android ی بێ گەرد و زیرەك و ئاسایش بەشێوەیەكن گونجاون لەگەڵ دوایین ئەبدەیتەكان
سەرباری نۆكیا 8 سیرۆكۆ Nokia 8 Sirocco، نۆكیا 7 پڵەس Nokia 7 plus و نۆكیا 6.1Nokia 6.1، نۆكیای 3.1Nokia 3.1 دەچێتە پاڵ خێزانی ئەندرۆید وەن Android One، ئەمەش ئەزموونێك دەڕەخسێنێت كە لەلایەن گۆگڵەوە دیزاین كراوە و زیرەك و ئاسایش و سەرنج راكێشە بەكورتی.
مۆبایلە زیرەكەكانی نۆكیا كە سیستەمی ئەندرۆید وەن Android One یان تێدایە قەبارەیەكی زیاتر لە هەڵگرتن و تەمەنی پیلەكە بەردەست دەخات، ئەمە جگە لە نوێترین داهێنان و گۆڕانكارییەكانی پاڵپشتی كراو بە زیرەكیی دەستكرد لەگۆگڵ بۆ یارمەتیدانی هەڵگری ئامێرەكە بۆ ئەوەی لە پێشەنگدا بمێنێتەوە، هەروەها نۆكیا 3.1Nokia 3.1 بەدرێژایی سێ ساڵ هەموو ئەبدەیتكردنەوە مانگانەكان دەڕەخسێنێت و بۆ ماوەی دوو ساڵیش لە نوێكردنەوەكانی سیستەمی كارپێكردن فەراهەم دەكات، هەروەها ئەوەش لە بەرنامەی Android One گەرەنتی كراوە، ئەم واقیعە وای لێ دەكات زیاتر لە ئامێرەكانی دیكە ئاسایش بێت، چونكە بەبەردەوامی و بەنوێترین خزمەتگوزارییەكانی گۆگل وەكو یارمەتیدەری گۆگلGoogle Assistance و وێنەكانی گۆگل ئەبدەیت دەكاتەوە، لەگەڵ قەبارەیەكی هەڵگرتنی خۆڕایی لە وێنەی كوالیتی بەرزی نا سنوردار، هەروەها ئامێری Nokia 2.1 سیستەمی Android Oreo ™ (جۆری Go) لەخۆ دەگرێت كە بۆ ئامێرە زیرەكەكان دیزاین كراوە ئەوانەی بە قەبارەی 1 گێگابایت یان كەمتر كاردەكەن، ئەوەش ئەزموونێكی ئاسان لە ئەندرۆید دەڕەخسێنێت، هەروەها هەڵگرتنی زیاتریش، لەكاتێكدا بڕێكی كەمتر لە داتاكان خەرج دەكات، ئامێرەكانی مۆبایلی ئەو سێ جۆرەش ئامادەكراوە بۆ سیستەمی Android P.
بەڕێوەبەری بەشی هاوبەشییەكانی ئەندرۆید Android لە گۆگل Google دەڵێت" خەڵك لەهەموو جیهانەوە بەدوای ئامێری زیرەكی وا دەگەڕێن كە لەگەڵ پێویستییەكانییان بگونجێت، وە هەمیشە گرنگیی ئەندرۆید گەرەنتی هێزی حسابكردن بووە بۆ هەمووان، وە بەشێك لەم ئاڕاستەیە گەرەنتی ئەزموونێكی جوان و باش لەرێگەی فراوانترین كۆمەڵە ئامێرەوە پێكدێت، جوانە كۆمپانیای HMD ی جیهانی رۆڵێكی پێشگە دەگێڕێت لەم چوارچێوەیەدا لەرێگەی دەرپەڕاندنی مۆبایلی نۆكیا 2.1 كە بە سیستەمی Android Oreo™ (جۆری Go) كاردەكات، هەروەها هاتنە پاڵی خێزانی دوو مۆبایلی دیكە بۆ Android One، بەشێوەیەكی زۆر كارمان كردووە بۆ كۆكردنەوەی ئەوەی نوێترین پێشخستنەكانی گۆگلە لە جیهانی پرۆگرامە ئەلیكترۆنییەكان و ئەزموونی HMD ی جیهانی لە ئامێرە كوالیتی بەرزەكان، بەشێوەیەك توانایی دەدات بە Nokia 3 ئەزموونێك لە Android One ی زیرەك و ئاسایش و سەرنج راكێش بۆ هەمووان بڕەخسێنێت، ئەمەو مۆبایلی Nokia 3 لە هەموو بنكەكانی فرۆشتن لە عێراق دەست دەكەوێت و مۆبایلی Nokia 2.1 لە ئابی 2018ەوە بەردەست دەبێت.
ئا:دەروون رەشید