چەپلەرەکان کێن؟
وادیارە بەکارهێنانی دەست چەپ یان ڕاست پەیوەندی بە کولتور و ئایینەوە نییە چونکە ٪٩٠ی خەڵک لە جیهاندا وا راهاتوون کە دەستی ڕاستیان بەکاربێنن لەکاتی ڕاییکردنی ئیشەکانی ڕۆژانەیان. بەڵام ئایا بۆچی ناتوانین بەهەمان شێوە هەردوو دەست وەکو یەکتر بەکاربێنین؟ بەگوێرەی شەپۆلی سەروو دەنگیەکان مرۆڤ هەر لە قۆناغی کۆرپەلەیی خۆی بڕیاردەدات کامە دەست بەکاردێنیت،ئەوەش بە مژینی پەنجەی یەکێک لەدەستەکانی و دەرکەتووە کە ٪٩٠ ی کۆرپەلەکانیش پەنجەی دەستی ڕاستیان دەمژن، بەڵام ئەوانەی چەپانن لە سکی داکیانەوە پەنجەی چەپیان دەمژن نەک راست.
ئەمە گیانلەبەرانیش دەگرێتەوە چونکە گیانلەبەران پەلی راست زیاتر بەکاردێنن لە ۆەلی چەپ بۆ نمونە هەنگاوەکانی قاچی راستی ئەسپ گەورەترە لە هی قاچی چەپی، بۆیە ئەگەر تۆ کەسێکی چەپانیت ئەوا مانای ئەوەیە کە دەگمەنیت بەڵام زۆریش دڵت بەمە خۆش مەکە چونکە مەرج نییە لە ڕووی کۆمەڵایەتی و زانستیەوە ئەمە شتێکی زۆر باش بێت.
با ئێستا وەڵامی ئەو پرسیارە بدەیەنەوە و بزانین کە بۆچی ناتوانین هەردوو دەست بەهەمان شێوە بەکاربێنین؟ وەڵامەکە پەیوەندی بە شێوەی کارکردنی مێشکی مرۆڤەوە هەیە چونکە مێشک دەیەوێت ئەرکەکانی لە نێوان هەردوو بەشی ڕاست و چەپ دابەش بکات و، نایەوێت هەر بەشێک ئیشی ئەوی تر بکات چونکە کات و توانای دەوێت . بەڵام ئەوەی سەیرە کە بەشی چەپی مێشک ڕێنومایی بەشی ڕاستی ئەندامەکانی لەش دەکات و پێچەوانەکەشی ڕوودەدات، ئەمەش چونکە دەستی ڕاست دەبێت ئەو کارانە بکات کە پێویستیان بە تەرکیز هەیە و بەشی چەپی مێشکیش بەرپرسە لەو کارانەی کە پێویستیان بە تەرکیز و بیرکردنەوەی وردەوە هەیە.
بەڵام ئەوانەی کە چەپلەرن لای بەشی راستی مێشکیان بەکاردێنن و بەمەش کارەکانیان ورد و پوخت نابێت و تەنها ٪٤٠ یشیان هەردوو بەشی مشێکیان بەیەکسانی بەکاردێنن بەڵام لەهەموو حاڵەتەکاندا ئەوانەی چەپلەرن زیاتر ئەگەری ئەوە هەیە کە تووشی نەخۆشی شیزۆفرینیا بن. کەچی ئەوانەی کە چەپلەرن و بەیەکسانی هەردووبەشی مێشکیان بەکاردێنن توانای داهێنانیان زیاترە لە خەڵکانی تر، ئەلبێرت ئەنیشتیاینیش یەکێکە لەوانەی کە چەپلەر بووە.
گرنگترین شت بۆ کەسی چەپلەر لە حاڵی ئێستادا بەکارهێنانی کیبۆردە چونکە بەئاسانی دەتوانن هەردوو دەستیان بەکاربێنن بۆیە ئەگەر چەپلەریت و دەتوانیت ببیتە نوسەر خێراکە بەر لەوەی تووشی شیزۆفرینیا بیت کتێبێک بنووسە و فریای داهاتووت بکەوە!