رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عیراق و شام
"داعش" كوژرانی 1700 خوێندكاری كۆلێژی هێزی ئاسمانی له شاری تكریت
راگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی
له عیراق و شام "داعش" رایگه‌یاند كه دوای چه‌ند رۆژێك له خۆڕاده‌ستكردنیان، 1700 خوێندكاری كۆلێژی هێزی ئاسمانی له بنكه‌ی
سه‌ربازی "سبایكه‌ر" له باكووری‌شاری تكریت كوشتووه.
داعش له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه له پێگه‌یه‌كی
خۆیاندا بڵاویكردووه‌ته‌وه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌و كه‌سانه‌ی كوژراون چوارشه‌ممه‌ی
رابردوو خۆیان راده‌ستی ئه‌و رێكخراوه كردووه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه
"به فه‌رمانی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی ئه‌میری رێكخراوی داعش، 800 هه‌ڵگه‌ڕاوه‌ی
سووننه كه له بنكه سه‌ربازییه‌كه‌دا كاریان ده‌كرد، ئازاد كراون".
رێكخراوه‌كه چه‌ندین وێنه‌ی كوشتنی ئه‌و كه‌سانه‌ی
له‌ناو باخێككدا بڵاوكردووه‌ته‌وه كه ژماره‌یه‌ك چه‌كدار ده‌ستڕێژی گولـلـه‌یان
لێده‌كه‌ن.
.jpg)