سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، محەمەد حەلبوسی رایگەیاند" لیژنەی دارایی بڕیاریداوە کە موچەی فەرمانبەران نەبڕدرێت".
لە راگەیەندراوێکدا کە لەدوای کۆبوونەوەی لەگەڵ لیژنەی دارایی، محەمەد حەلبوسی رایگەیاند" لیژنەی دارایی بڕیاریداوە کە موچەی فەرمانبەران نەبڕدرێت و هیچ لێبڕینێک تێنەپەڕنێت."
ئەو کە لە رێگای راگەیاندنێکەوە بڵاویکردەوە، دەشڵیت " لە چوارچێوەی تەواوکردنی بڕیاری پێشووی پەرلەمانە بۆ پاراستنی موچەی فەرمانبەران و دەستنەبردن بۆی".
سەرۆکی پەرلەمان لە بارەی پلە تایبەت و باڵاکانە پلەبەندی بڕینی موچە دەیانگریتەوە و لەناو لیژنەکەدا تێپەڕێنراوە، بەڵام پاشماوەی فەرمانبەران هیچ لێبڕینێک نایانگرێتەوە.
حەلبوسی جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە هەرچی تایبەتە بە باجی سەر موچە، لەلایەن لیژنەی داراییەوە چارەسەر کراوە و فەرمانبەر وەک خۆی و پێش تێپەڕاندنی پرۆژە یاسای بودجەی ٢٠٢١ مووچە وەردەگرێت.