وتەبێژی حکومەتی عێراق ئاشکرایدەکات" بودجەی هەرێمی کوردستانیانن یەکلایی کردووەتەوە و لهسهر پێدانی بههای ٢٥٠ ههزار بهرمیل رێككهوتووین".
حەسەن نازم، وتەبێژی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" سەبارەت بە پشکی هەرێمی کوردستان پەرلەمان و حکومەتی عێراق بە تێڕوانینی جیاواز سەیری بابەتەکە دەکەن "ئێمە پرۆژە یاسای بودجەمان پێشکەشی پەرلەمانی فیدڕاڵ کردوە، ئەوەش مانای وایە حکومەت لای خۆیەوە پرسی هەرێمی کوردستانی یەکلایی کردوەتەوە کە بابەتێکی دیار و ئاشکرایە".
جەختیشکردەوە، پێدانی بەهای ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوت، حکومەت داوای دەکات و پێویستی پێیەتی، ئەمەش رێککەوتنی لەسەر کراوە.
حەسەن نازم ڕونیكردهوه، كه لهئێستادا بودجە لەئهنجومهنی نوێنهرانه، بێگومان دەستکاریو هەمواری ماددهكانی دەکرێتەوە.
ئاشکراشیکرد، لەچەند رۆژی داهاتودا دیدارو لێکتێگەیشتن دەبێت، بەمەبەستی گەیشتن بەشتێکی کۆتایی سەبارەت بەهەرێمی کوردستان.