تەندروستی عێراق: تووشبوون و گیان لە دەستدان بە کۆرۆنا بەرزدەبێتەوە

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی کۆرۆنا بڵاودەکاتەوەو ئەوە دەخاتەڕوو کە ١٨ تووشبوو گیانی لە دەستداوە.

 

لە راگەیاندنی ئەمڕۆ شەممە ٢٧ ی شوباتی وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماژە بۆ ئەوە کراوە کە لە ٢٤ کاتژمێردا ٣ هەزار و ٥٤٣ تووشبووی نوێ لە سەرتارسەری عێراق تۆمار کراوە.

 

هەروەها هاتووە کە ٢ هەزار و ٨٢٠ کەسیش چاکبوونەتەوەو گڕاونەتەوە ماڵەوە.




PM:07:01:27/02/2021