داعش به‌رپرسیارێتی خۆی له‌ كوژرانی حەوت كەسەكەی تكریت راگه‌یاند

ڕێكخراوی داعش بەرپرسیاریەتی خۆیان لە كوژرانی حەوت كەسەكەی تكریت ڕاگەیەند. 

 

ڕێكخراوی تیرۆرستی داعش ئەمڕۆ هەینی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، چەكدارەكانیان چوونەتە سەر ماڵێك لە گوندی ئەلبو دور لە باشووری تكریت، كە تیایدا هەشت كەس كوژران، كە لە چوار  پیاو و دوو ژن لە ئەندامی خێزانێك پێكهاتبوون.

 

ئاماژە بەوەش دەکات" كە لە هەمان شەودا دوو كەسی دیكەش بە پاساوی سیخوڕی كردن بۆ حەشدی شەعبی كوژران".




PM:08:46:12/03/2021