عەلاوی داوای فڕێدانی چەک دەکات

‌ئەیاد عەلاوی
سەرۆکی لیستی ئیتلافی نیشتمانی، ئەیاد عەلاوی پرۆژەیەکی چارەسەر پێشینیار دەکات و داوا لەگست لایەنەکانی دەکات چەک فڕێبدەن و ئاشتەوایی نیشتمانی رابگەیەنن، ئەگەر ئەمە نەکەن بارودۆخەکە خراپتر دەبێت.
لە دوا پەرەسەرندنی کێشەی عێراق سەرۆکی لیسستی ئیتلافی  نیشتمانی ئەیاد عەلاوی رایدەگەیەنێت" پێوستە کە سەرۆکی کوتلە سیاسییەکان دەستبەجێ دەستبکەن بەگفتوگۆ بەئامادەبوونی نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان و دادگای فیدراڵێ".
لە پرۆژەکەدا کە لەمیدیا عێراقییەکان بڵاوکراوەتەوە ناوبراو داوا دەکات " پێوستە دوای چەک دادانان و دەستکردن بەگفتوگۆ حکومەتێکی یەکێتی نیشتمان رابگەیەنرێت کەکەسایەتییە سیاسییە سەرەکییەکان و کەسانی تٶکنۆکرات بگرێتەوە.
لیستی عەلاوی کە بەعێراقیەش ناسراوە دەڵێن" ئەگەر ئەم هەنگاوە نەنرێت، بارودۆخی عێراق بەرەو خراپتر دەڕوات".       




AM:10:05:19/06/2014