وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماری ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی توشبوون و مردن و چاکبونەوەی بە کۆرۆنا ڕاگەیاند و بەپێی ئامارەکە ٤١ کەسی دیکە گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق، ئەمڕۆ ئاماری تووشبووانی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا راگەیاند، بەپێی ئامارەكە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو پێنج هەزارو ٢٥٨ حاڵهتی نوێی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا دهستنیشانكراوە، هەروەها ٤١ حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و چوار هەزار و ٢٣٧ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبونەتەوە.
لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە عێراق تائێستا ٧٨٤ هەزار و ٧١٦ كەس تووشی کۆرۆنا بوون و لەوانە ١٣ هەزارو ٩٣٧ كەسیان گیانیان لەدەستداوە و ٧٠٦ هەزارو ٩٠٤ كەسیان چاكبونەتەوە.