لە عێراق تووشبوون‌و گیان لە دەستدان بە کۆرۆنا لە بەرزبوونەوەدایە

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق رایگەیاند کە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٣٠ تووشبوو گیانی لە دەستداوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی  عێراق لە راگەیەندنی ٢٥ کاتژمێری رابردوودا ٤ هەزار و ٤٣٧ حاڵەتی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە.

هەروەها هاتووە ٣ هەزار و ٩٥٩ کەس لە ڤایرۆسی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە.

لە عێراق تا ئێستا ٨٠٣ هەزار و ٤١ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون، هاوکات ٧٢٣ هەزار و ٢٨٦ کەس چاکبوونەتەوە و ١٤ هەزار و ٦٦ کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.




PM:06:10:23/03/2021