ئه‌نجومه‌نی باڵایی دادوه‌ری عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە سه‌رۆك، جێگر و ئه‌ندامانی دادگای باڵای فیدڕاڵی هەڵبژارد.
ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه، ئەنجوومەنی باڵایی دادوەری ئەمڕۆ کۆبوەتەوە، لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆك و جێگری سەرۆكی دادگای باڵای فیدراڵی و كۆمه‌ڵێك ئه‌ندام له دادگای فیدراڵی هەڵبژاردووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە" ناوه‌كانیان ڕەوانەی لاى سه‌رۆك كۆمار دەکرێت، بۆ ئه‌وه‌ى بەفەرمی به پێى رێوره‌سمه یاساییه‌كان واژۆى له‌سه‌ر بكات".
ناوی ئه‌و كه‌سانه‌ى كه دیاریكراون بۆ سه‌رۆكى ده‌سته‌ى سه‌رپه‌رشتیارى دادگایى فیدراڵى:
جاسم محه‌مه‌د عه‌بود، بۆ سه‌رۆكى دادگا
سه‌میرعه‌باس، بۆ سه‌رۆكى دادگایى تاوانه‌كانى ئه‌نبار
غالب عامر، بۆ سه‌رۆكى دادگاى پێدا هه‌ڵچونه‌وه‌ى واست
حه‌یده‌ر جابر، سه‌رۆكى دادگاى پیاهه‌ڵچونه‌وه‌ى نه‌جه‌ف
ئه‌یوب عه‌باس، ئه‌ندامى دادگاى پیاهه‌ڵچونه‌وه
دكتۆر حه‌یده‌ر عه‌لى نورى، سه‌رپه‌ره‌شتى یاسایى
خه‌له‌ف ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامى ده‌سته‌ى پێداهه‌ڵچونه‌وه‌ى له سه‌لاحه‌دین
ئەمەش لە کاتێکدایە، ڕۆژی ١٨ی ئازاری ٢٠٢١ پەرلەمانی عێراق بە ئامادەبونی ٢٠٨ پەرلەمانتار، بەزۆرینەی دەنگی لایەنە شیعەکان و بەشێک لە سووننەکان بەئامادەبوونی فراکسیۆنی یەکێتی، یاسایای ژماره ٣٠ ساڵی ٢٠٠٥ی پەسەندكرد.
هاوکات هەریەک لە فراكسیۆنی پارتی و هاوپەیمانی هیوای كوردستانی و پێكهاتەكان بایكۆتی دانیشتنەكەی پەرلەمانیان كرد.