پسپۆرێکی کەشناسی: ئەمشەو باران لە پێنج پارێزگا دەبارێت

شارەزای بواری کەشناسی عێراقی، سادق عەتیە دەڵێت " ئەمشەو ١٠-١١ی نیسان لە پێنج پارێزگای عێراق باران دەبارێت".

ئەو پسپۆرە بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاندووە" ئەو باران باراینە کە لەگەڵیدا پلەکانی گەرماش دادەبەزێت، شارەکانی سلێمانی و هەولێر و دهۆک و دیالەو واست دەگرێتەوە، سبەینێش دەرفەتی باران بارین کەمدەبێتەوە".

سادق عەتیە ئەوەش دەخاتەڕوو کە سبەی کەشوهەوا ئاسایی دەبێتەوەو هەتاوی دەبێت، بەڵام لەشارەکانی باشووری عێراق پلەی گەرما دادەبەزن.




AM:12:47:11/04/2021