شارێكی دیكەی عێراق لەلایەن داعشەوە كۆنترۆڵ كرا
چەكدارەكانی گروپی دەوڵەتی ئیسلامی لەعێراقو شام توانیان ئەمرۆ شاری "رەتەبە" لە رۆژئاوای رۆمادی لە پارێزگیا ئەنبار كۆنترۆڵ بكەن.
بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ، چەكدارەكانی داعش توانیان بەشێكی زیاتر لەپارێزگای ئەنبار، گەورەترین پارێزگای سوننە نشینی عێراق، كۆنترۆڵ بكەن.
ئەمە چوارەم شارە كە لەماوەی دوو رۆژی رابردوو لەپارێزگای ئەنبار لەدەست هێزەكانی سوپای عێراق دەردەهێنرێتو سوننەكانی ناوچەكەو چەكدارەكانی داعش كۆنترۆڵ دەكەن.
PM:05:10:22/06/2014