كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق کاتی پێشکەشکردنی ناوی بەربژێرەکانی بۆ ١ی ئایار درێژکردەوە.
ئه‌نجومه‌نى كۆمسیارانى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان لەراگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بڕیاردرا وادەی پێشکەشکردنی ناوی بەربژێران بۆ ١ی ئایار درێژبکرێتەوە، هاوکات هەمان رۆژیش وەکو دوا وادە بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانێتییە سیاسییەکان دیاریکراوە.
بڕیارە رۆژی ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەبچێت، بەپێی ئامارەکانی کۆمیسیۆنی باڵا ٢٦ ملیۆن و ٦٤٢ هەزار کەس مافی دەنگدانیان هەیە.