ئێران 130 فڕۆکەی عیراقی ڕادەستی مالیکی دەکاتەوە

وتەبێژی نوسینگەی فەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارەکانی عیراق رایگەیاند، ئێران بە فەرمی بڕیاریداوە فڕۆکە دەستبەسەراگیراوەکانی عیراق رادەستی بەغدا بکاتەوە.
 
بەپێی ئەو زانیاریانەی نوسینگەی فەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارەکانی عیراق بڵاویکردۆتەوە، ئێران کە لەسەردەمی جەنگی کەنداودا دەستە بەسەر (١٣٠) فڕۆکە جەنگیی عیراقدا گرتووە، بڕیاریداوە لە داھاتوویەکی نزیکدا ئەو فڕۆکانە ڕادەستی حکومەتی عیراق بکاتەوە .

قاسم عەتا وتەبێژی نوسینگەی فەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارەکانی عیراق، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنوسیدا ئاشکرایکردبوو، ئەو فرشۆکانەی کە بڕیارە ئێران رادەستی عیراقی بکاتەوە، لە شەڕی دژی چەکدارانی داعش بەکاردەھێنرێت بۆ کۆنتڕۆڵکردنەوەی ئەو ناوچانەی کە ئێستا لەژێر دەستی ئەو گروپە چەکدارەیە.




PM:11:45:22/06/2014