٥٠ پەرلەمانتاری عێراق تووشی کۆرۆنا دەبن بەدەیان لە ئەندامانی پەرلەمانی عێراق کە دەگەنە ٥٠ پەرلەمانتار تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ بوون و ھەندێكیان باری تەندرووستیان نا جێگیرە.
میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردەوە لە کەۆی ٣٢٩ پەرلەمانتار ٥٠ پەرلەمانتار تووشی کۆرۆنا بوون و هەندێکیان بەتوندی گرتوویانە کە ژمارەیان ١١ پەرلەمانتارە کە لە ژێر ئامێری ئۆکسجینی دەستکردان.
تا ئێستا ٥ پەرلەمانتار بە ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە کە ئارام ناجی کوردەو ئەوانتیر هەریەک له غەیدا كەمبش، حوسێن ئهلزوھێری، ئارام ناجی باڵهتەیی و عەدنان ئەلئەسەدین.