هۆکاری نەناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەلایەن بەغداوە ئاشکراکرا

ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق هۆکاری نەناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغداوە ئاشکرادەکات و جه‌خت دەکاتەوە کە، باشترین چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه‌ هه‌ردوولا پابه‌ندی یاسای بودجه‌ بن. 

ئەحمەدی حاجی ڕەشید ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند" هۆکاری نەناردنی پشکی هەرێم لە بودجە و دواکەوتنی موچەی فەرمانبەران لەکاتی خۆیدا پەیوەندی بەو بڕگانەی بودجەوە هەیە کەتایبەتن بە هەرێمەوە و ناتوانرێت جێبەجێبکرێن".

وتیشی" ته‌نها په‌رده‌یه‌كی یاسایی بۆ فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێم دانراوه‌، كێشه‌كه‌ له‌ هه‌ردوولایه‌، هه‌رێم و به‌غداش".

ئەوشی خستەڕوو، تا ئێستا هەرێم ئەو بڕەنەوتەی بۆی دیاریکراوە رۆژانە و ئەو رێژەیەی لە ٥٠٪ی داهاتە نانەوتییەکانی رادەستی حکومەتی فیدڕاڵی بکات نەیکردووە.

ئەندامەکەی لیژنەی دارایی ڕوونیشیکردەوە، حکومەتی فیدڕاڵی ژمارەی موچەخۆرانی هەرێم بە ٦٨٢ هەزار موچەخۆر دەستنیشان کردووە، به‌ڵام هه‌رێم ده‌ڵێت كه‌ ملیۆنێك و ٢٥٠ هه‌زار موچه‌خۆری هه‌یه‌، باشترین چاره‌سه‌ریش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌مووان پابه‌ندی یاسای بودجه‌بن و جێبه‌جێی بكه‌ن. 



AM:12:10:13/05/2021