دەستەی دەستپاکی فیدڕاڵی عێراق رایدەگەیەنێت" دوو بەرپرسی گومرگ بە پلەی عەمید لەسەر تۆمەتی وەرگرتنی بەرتیل دەستگیرکران".
ئەمڕۆ لە راگەیەندراوێکدا دەستەی نەزاهەی عێراق ئاماژەی بەوەکردووە" لە پارێزگای بەسرە بەڕێوەبەری دەروازەی سنوری ئوم قەسری باکور کە پلەی عەمیدە لەسەر وەرگرتنی بەرتیل دەستگیرکرا".
دەستەکە ئاشکراشیکردووە، سه‌رۆكی لیژنه‌ی پێداچوونه‌وه به مامه‌ڵه گومرگییه‌كان ده‌ستگیركراوه كه تۆمه‌تباره به‌وه‌ی كارئاسانیی بۆ تێپه‌ڕاندنی بارهه‌ڵگر كردووه.
له‌كاتی پشكنینی ئۆفیسی ئه‌و سه‌رۆك لیژنه‌یه، لەناو سەتڵی خۆڵی ژوورە تایبەتییەکەی خۆی لە نوسینگەیەکەیدا دەستیان گرتووە بەسەر بڕێک پارەدا.