ژمارەیەک لە نوێنەرانی کورد لە بەغداد لەبارەی پرسی سزادراوانی بادینان هەڵوێستی خۆیان ڕاگەیاند و دەڵێن" ئێمە دەزانین پلانی دەسەڵاتی شکستخواردو لەوە ترسناکترە بەم کەیسەی ئێستاوە بوەستێت".
له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا، بەناونیشانی (رۆژگارێكی تاریك چاوه‌روانی ده‌سه‌ڵاتی سته‌مكاری كوردستان ده‌كات) نوێنه‌رانی هاوپه‌یمانی هیوا له لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق کە لە هەریەک لە سەرکەوت شەمسەدین، غالب محەمەد عەلی، ڕێبوار کەریم، ئەحمەدی حاجی ڕەشید پێکهاتووە باس لەوەدەکەن، پرسی ئازادیخوازانی بادینان، چ ئه‌وانه‌ی ئێستا به نادادگه‌رانه حوكمدراون، چ ئه‌وانه‌ی چاوه‌روانی بڕیاری دادگا ئه‌كه‌ن، بوه‌ته پرسێكی نێوده‌وڵه‌تی و ئازادیخوازانیش ره‌مزی كۆڵنه‌دان و سه‌رله‌شكری جوڵانه‌وه‌یه‌كی ئازادیخوازین له بادینان و هه‌مو كوردستان.
ئه‌وه‌شیانخسته‌ڕوو، ره‌نگه ئه‌مرۆ دادگای هه‌ولێر كه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی حزبدایه توانیبێتی حوكمی نادادگه‌ری به‌سه‌ر ئازادیخوازانی بادینان بچه‌سپێنێت، به‌ڵام هه‌رگیز ناتوانێت ئه‌و راستییه بگۆرێت كه ئه‌وانه‌ی حوكمدران بێ هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك حوكمدراون و له ئاستی ناوخۆ و ده‌ره‌وه وه‌ك ره‌مزی ده‌سه‌ڵاتی سته‌مكاری كوردستان ده‌ناسرێن.
لەبەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەیان بەوەشکردووە" ئێمه جگه له ره‌تكردنه‌وه‌ی بڕیاری دادگا حزبییه‌كه‌ی هه‌ولێر، له ئاستی دیپلۆماسی له‌گه‌ڵ باڵیۆز و نێرده‌ی وڵاتانی رۆژئاوا له هه‌وڵه‌كانمان نه‌وه‌ستاوین، كۆڵیش ناده‌ین تا ناچاركردنی ده‌سه‌ڵاتی سته‌مكار بۆ رێزگرتن له ئازادییه‌كان و له‌سه‌ر ئه‌م نادادگه‌رییه‌ش لێپرسینه‌وه‌ی لێ بكرێت، مێژویش پێمانده‌ڵێت، هه‌مو ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان له‌م زوڵمه هه‌یه له دادوه‌رو به‌رپرسانی ئه‌منی له ده‌ستی دادگه‌ری گه‌ل رزگاریان نابێت و باجی ئه‌م بریاره زاڵمانه‌یان ئه‌ده‌ن".
دەشڵێن" سه‌ره‌ڕای ده‌ستخۆشیمان له‌هه‌وڵی چالاكوانانی ناوخۆ، ئێمه له‌ماوه‌ی رابردو له كۆبونه‌وه‌و گفتوگۆكانمان له‌گه‌ڵ باڵیۆزخانه‌كانی ئه‌مریكا و ئه‌وروپا و یۆنامی و وڵاتی رۆژئاوا فشارمانكردوه كه هه‌ڵوێستی رونیان هه‌بێت، چونكه ئێمه ده‌زانین پلانی ده‌سه‌ڵاتی شكستخواردو له‌وه ترسناكتره به‌م كه‌یسه‌ی ئێستاوه بوه‌ستێت، به‌ڵكو پلانه‌كه به‌ته‌واوی قه‌ده‌غه‌كردنی دیدی ره‌خنه‌یی و سرینه‌وه‌ی فره‌یی سیاسییه له هه‌رێمی كوردستان، بۆ ئێمه ئه‌مه شه‌ڕی مان و نه‌مانه و به‌دڵنیایی كۆڵناده‌ین".