ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە له ناوچه‌ی سه‌دری به‌غدای پایته‌ختی عێراق ته‌قینه‌وه روویدا و قوربانی لێكه‌وتەوە.
بەپێی هەواڵی میدیاکانی عێراق، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له بازاڕی (المحاسب)ی ناوچه‌ی سه‌دری بەغدای پایتەختی عێراق ڕوویدا، لە ئاکامدا زیاتر له ١٥ كه‌س برینداربوون، به‌شێك له‌برینداره‌كانیش دۆخی ته‌ندروستیان ناجێگیره و بۆ چاره‌سه‌ر ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كران.
لە ئێستادا هێزه ئه‌منییه‌كان چوار ده‌وری شوێنه‌كه‌یان گرتووە و لێكۆڵینه‌وه‌یان له هۆكاری ڕووداوەکە ده‌ستپێكردووە.