سوپای عێراق لەتكریت كشایەوە
راپۆرتەكان باس لەوە دەكەن كە هێزەكانی سوپای عێراق كە بۆ وەرگرتنەوەی شاری تكریت شەڕیان دەكرد، ناچار بوون پاشەكشە بكەن.
بەپێی هەواڵێكی (BBC) شایەتحاڵەكن باس لەوە دەكەن كە هێزەكانی سوپای عێراق پاش هێرشی ناسەركەوتوو ناچاربوون تا دووری 25 كم باشوری تكریت پاشەكشە بكەن. هێرشەكەی سوپا بە پشتیوانی تانكو زرێپۆشو كۆپتەری جەنگی بەرێوەچوو.
سوپای عێراق دوێنێ رایگەیاند بوو كە شاری تكریتی كۆنترۆڵ كردبووەوە كە یەكێك لەشارە گرنگەكانی عێراقەو ئێستا لەدەستی هێزەكانی داعشو سوننەكانە.
PM:04:08:29/06/2014