ئەمەریكا ژمارەی راوێژكارە سەربازییەكانی خۆی لەعێراق كردە 500 كەس

سوپای ئەمەریكا ژمارەی ئەو 300 راوێژكارە سەربازییەی كە رەوانەی عێراقی كردبوون بۆ 500 كەس بەرزكردەوە.

رۆژنامەی "ۆرڵد تریبون" رایگەیاند وەزارەتی بەرگری ئەمەریكا رایگەیاند 500 راوێژكاری سەربازیی بە سەرۆكایەتی ژەنەڕاڵ "دانا پتیراد" رەوانەی عێراق كردوە.

پاش هێرشەكانی گروپی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق‌و شام "داعش" بۆ سەر چەندین شاری عێراق، ئەمەریكا ژمارەیەك راوێژكاری سەربازیی رەوانەی عێراق كرد كە ژمارەیەك لەو راوێژكارانە دەگەنە هەرێمی كوردستانیش.

لەمبارەوە زیاتر بخوێنەرەوە




PM:04:17:29/06/2014