داعش 46 پەرستاری هندی ئازاد كرد

چەكدارەكانی داعش 46 پەرستاری هندییان ئازاد كرد كە چەند رۆژ لەوەپێش لەشاری تكریت رفێنرا بوون.

بەپێی راپۆرتێكی رۆیتەرز، گروپی داعش ئەو پەرستارانەی چەند رۆژ لەوەپێش لەشاری تكریت رفاندبوو ‌و ئەمرۆ پاش گواستنەویان بۆ شاری موسڵ، رادەستی بەرپرسانی هندی لە هەولێر دەكرێن‌و بەم زووانە بۆ وڵاتی خۆیان دەگەڕێنەوە.

بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی هند پێشتر رایانگەیاندبوو لەگەڵ ئەو پەرستارانەدا پەیوەندییان هەیە. بە پێی ئامارە نافەرمییەكان لە ئێستادا نزیكەی 10 هەزار هندی لە عێراقدا كار دەكەن.




PM:04:10:04/07/2014